پاسه‌وانه‌كه‌ی فواد مه‌عسووم له‌به‌غدا زیندانی تا هه‌تایه‌یان به‌سه‌ر داسه‌پاند
پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه ته‌قه له جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره‌ی به‌غدا كردووه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 14ی 3ی 2018 له دادگایی به‌غدا زیندانی تا هه‌تایه‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پا و برایه‌كی پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌لێت” سه‌رۆككۆماری عێراق هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بووه، كه‌مته‌رخه‌م بووه”.
به‌شداری عومه‌ر پاسه‌وانی لیوای 2ی فه‌وجی یه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له 22ی 8ی 2018 ته‌قه له جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره‌ی به‌غدا ده‌كات، دوای ئه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه برایه‌كی پاسه‌وانه‌كه ده‌لێـ” كاتی خۆی براكەی بەهەڵە ئەو فیشەكەی تەقاندووە، هۆكارەكەشی ئەوە بووە ئەو بەرپرسە لە بازگەی دۆرە رانەوەستاوە، ئەویش بۆ وەستانی تەقەی كردووە و گوتیشی “ئەوەندەی بەدواداچوونمان كرودوە دۆسیەكەی بە سیاسی كراوە، دادگاش لەژێر فشاردا ئەو سزایەی داوە، هه‌روه‌ها دیار عومەر، برای بەشدار عومه‌ر ده‌شلێـ” سەرۆكایەتیی کۆمار “كەمتەرخەمبووە” لەو دۆسیەیەدا. گوتیشی “دەبوو سەرۆكایەتیی كۆمار سوڵحی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو بەرپرسە كوژراوە بكردایە، بۆ ئەوەی كار نەگەیشتایەتە ئەم كاتە. ئێمە لە دادگا بڕیارەكە تەمیز دەكەینەوە ئەگەر سەرۆكایەتیی كۆماریش نەیكەن”.
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه فواد مه‌عسووم بۆته بابه‌تی گه‌رمی نێو تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ كات له‌پێناوی كورسی سه‌رۆككۆمار و مووچه‌ی سه‌رۆككۆمار ئاماده نیه هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌بێت، به‌رده‌وام بێده‌نگه له‌و هه‌موو تاوانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان ده‌كرێت”.