حشدی شه‌عبی به‌بێ هیچ سوپاسێك بۆ فواد مه‌عسووم داوایی ده‌ركردنی له به‌غدا ده‌كات

سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حشدی شه‌عبی هێرش ده‌كاته سه‌ر فواد مه‌عسووم، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراق، داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌موو گه‌لی عێراق ناوبردووه و ده‌شلێـ”دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێنرا ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی به‌ڕێوه نابات، داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌م متمانه له فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرنه‌وه”.
یوسف كلابی سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له لێدوانێكی دا هێرش ده‌كاته سه‌ر فواد مه‌عسووم، رایده‌گه‌ێنێت”بوودجه موڵكی هه‌موو گه‌له و ئه‌و ره‌فتاره “ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه” و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌ل، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی سێ شه‌ممه 13ی 3ی 2018 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند”سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاریداوه پرۆژه یاسای گشتی ساڵی 2018ـی عێراق بگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه رۆژی 3/3/2018 ده‌نگی له‌سه‌ر درابوو، هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق هۆكاری ناردنه‌وه‌كه بۆ وردبینییه له رووی ناوه‌ڕۆك و لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی و دارایی ناو بردوو رایگه‌یاند، چونكه نزیكه‌ی 31 خاڵی تیدایه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانه”.
شایانی باسه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌ویش له‌باره‌ی ئه‌و بریاره سه‌رۆككۆماری عێراق ره‌خنه‌ی تووندی لێگرتوو و گوتی كه‌س بۆی نیه پرۆژه یاسا بودجه بگه‌رێنێته‌وه، پێشتر عالیه نوسیفی رایگه‌یاندووه، كه هۆكاری ناردنه‌وه‌ی بودجه بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه بانكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌دی كردۆته‌وه، نه‌ك جورئه‌تی فواد مه‌عسووم”.