ڤیدیۆ:دژه تیرۆری یه‌كێتی له هه‌وره‌مان شوێنه وارێكی مێژووی ته‌قانده‌وه
شه‌وی 13ی له‌سه‌ر 14ی 3ی 2018 هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌چنه گوندی نارنجڵه قه‌ڵای سه‌نگی سیاو لهههورهمان، ده‌ته‌قێنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كه ڤیدیۆكانی بۆ خواكوڕك ناردووه، ده‌لێـ”ئەمشەو دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان،قەڵای سەنگی سیاوی،لە گوندی نارنجڵە سەربەدەڤەری هەورامان تەقاندەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەم قەڵایە شوێنەوارێکی مێژووییە وپاش تەقاندنەوەی سەرجەم ئاسەوارەکان براون”.
تا ئێستا ده‌زگاى دژه تيرۆر و ئاسايشى سه‌ر به يه‌كێتى هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌ى شه‌وى رابردووى قه‌ڵاى سه‌نگى سيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هاوكات به‌ڕێوبه‌رايه‌تى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ى سلێمانيش هيچ زانيارييه‌كيان له‌و باره‌يه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
قه‌ڵاى سه‌نگى سيا، قه‌ڵايه‌كى سرووشتييه و تاوێره به‌ردى گه‌وره به ده‌م يهكهوهن و له دامێنى قهڵاكهشهوه كانى ئاو هه‌يه و له دوورى چه‌ند مهترێكيش له قه‌ڵاكه، گۆڕستانێكى دێرين هه‌يه، كه به گوته‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، كێلى گۆڕه‌كان رووبه قيبله نيين، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌دواى هاتنى ئيسلامه‌وه باوه، كه كێلى گۆڕ رووبه قيبلهيه.
به‌شێكی تری ڤیدیۆكه..