كێشە كەوتە نێوان بەریتانیا و روسیا سەرجەم پەیوەندییەكانیان سڕكران
حكوومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی ڕووسیادا سڕبكات و دیپلۆماتكارەكانی ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەربكات.
تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەرتانیا لەمیانی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕای گەیاند: “گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی رووسیا دەستی هەبووە لە كوشتنی سیخوڕەكەی خۆی لە لەندەن”.
مەی گوتیشی: “بۆیە تەواوی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ رووسیا سڕ دەكەین و 23 دیپلۆماتكاری ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەردەكەین”.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا بەشداری مۆندیالی 2018 ناكات كە وابڕیارە ئەم هاوینە لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەبچێت.