ڕیفراندۆمەکەی بارزانی مەسخەرە نەبوو ، حزبەکەی تۆی کرد بەمەسخەرە
بهمن کاك عبداللە
ووڵامێك بۆ عدنان عوسمانی کاندیدی گۆڕان
ئێ کاك عدنان کەس نەزانێت و تێ نەگات من کەخۆم خەڵکی ئەو زۆنەی قاسماوەم تێ دەگەم و دەزانم ئەو هەراو هوریاو هێرشەی تۆ بۆ سەر بارزانی ، تەنها یەك هۆکاری هەیە ئەویش ئەوەیە ، جەنابت لە زۆنی قاسماوە کاندیدی بۆ پەرلەمانی ( عێراق و الحبیب ) لەو زۆنەش هەرکەس زیاتر جنێو بەپارتی و بارزانی بدات و دژی سەربەخۆیی بێت دەنگی باش دێنێت .
جگە لەو هۆکارە نەبێت لەگەڵ ڕێزم جەنابت یەك پێش بینی و قسەت لە ڕابردوو ، ڕاست دەرنەچوو ، من لێرەدا لەشێوەی پرسیار هەندێکیت بەبیر دێنمەوە .
ـ ئەرێ تۆ نەبووی لەگەڵ کەمال رەوف کردتان بەهەڵا ووتتان بارزانی پێشمەرگەی داوە بەکری بۆ بەشداری کردن و چونەناو موسڵ ؟ ئەی پێشمەرگە چوە موصڵ ؟!
ـ ئەی تۆ نەبوویت ووتت ڕیفراندۆم گاڵتەجاڕی و موزایدەیەو ناکرێت ؟ ئەی ڕیفراندۆم کرا یان نا ؟!
ـ ئەی تۆ نەبوویت گوتت بارزانی بۆیە باسی ڕیفراندۆم دەکات دەیەویت کێشەی ناوخۆ لەبیر بباتەوە و لەسەر کورسیەکەی بمێنێتەوە ؟! ئەرێ وابوو ؟!
ـ ئەری کاك عدنان گەر ڕیفراندۆم مەسخەرە بوو ، ڕیکخەری گشتی بزوتنەوەکەت بۆ دەنگی دا بەبەڵێ ؟ دیارە بزوتنەوەکەی خۆت بوە بەمەسخەرە !
ـ ئەرێ تۆ نەبووی گوتت کێشەی نێوان هەرێم و بغداد کێشەی شەخسی نێوان بارزانی و مالکیە ؟
ـ ئەرێ بیرتە کاتی گۆڕان و یەکیتی ڕێککەوتنیان ئیمزاکرد لەسەر شاشەی NRT گوتت ، ئیتر بەرەی ئیسلاح دژی پارتی دروست بوو ، تەرازووی هێز لە کوردستان گۆڕا ؟ ئەری بەراست ئەو ئیسلاح و تەرازوە چی بەسەر هات ؟
ـ ئەری ئیوە نەبوون ورد و درشتی داهاتی هەریمتان تەسلیمی بەغداد کرد ، ئەی ئیوە نەبوون مالکیتان بانگهێشتی سلێمانی کرد و ماچ بارانتان کرد دوای ئەوەی قوتی خەڵکی کوردستانی بڕی .
ـ ئەرێ ئێوە نەبوون دەتان ووت هەریم داهاتی خاڵی سنوری و فرۆکەخانەکان ناداتە عیراق بۆیە عیراق موچە نانێرێت ؟ ئەی خیرە ئیستا سەغڵەت بوویت مەتار بدریتە دەست عیراق ؟!
ـ ئەی ئیوە نەبوون مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانیتان هێنایە سەرجادە و هاوارتان پییان دەکرد موچەمان دەویت دەوڵەتمان ناویت ؟!
ـ ئەی ئێوە و بەرهەم و کۆمەڵ نەبوون چونە لای عەبادی ووتتان دانوستان لەگەل ئەم حکومەتەی هەرێم مەکە ؟! موچە مەدە دەست ئەم حکومەتە ؟
ـ ئەی ئیوە نەبوون داوای روخانی حکومەتی هەرێم و پێكهینانی حکومەتی ئینقازتان دەکرد بۆ ئەوەی هەریم بەتەواوی سوک بکەن ؟ ئەی خێرە ئیستا خەمی دەسەڵاتی هەرێمتانە لەسەر مەگار ؟!
کاك عەدنان هەر بەجدی ئەو هات و هاوار و دووبارە کردنەوەی قسەی سواوی ڕابردوتان لەخەمی خەلک و دەسەلاتی هەرێمە یان لە داخی ئەوەی لەحکومەت کشانەوە برۆخێ و نەروخا و داوای ئینقازتان کرد فەشەلتان هیناو چونەلای عەبادی بۆئەوەی حساب بۆ ئەم حکومەتە نەکا و ئەویشتان دەست بەتاڵ لێی دەرچوون .
کاکە عدنان ڕیفراندۆم مەسخەرە نەبوو دەنگی ۹۳٪ خەلکی بەدەست هێنا ، ڕیفراندۆم بزوتنەوەکەی جەنابتی کرد بەمەسخەرە ، ئەزانی چۆن ، ئیوە لەحکومەت دەرکرابوون و نەش دەکشانەوە ، ئیوە کشانەوە و وەزیری دارایتان کەقوتابی گوێ ڕایەڵی رەوان شادی ریکخەرتان بوو نەکشایەوە و پارتی جسمی پێ ڕەشیق کردەوە و دای نایەوە ، ئێوە دژی ڕیفراندۆم بوون و ڕێکخەرەکەتان دەنگی بەبەڵێ دا ، ئێوە باستان لەقوتابخانە و پەروەردەی کوردایەتی رەوانشادتان دەکرد ، کەچی سروە کەبابچی سەرۆک فراکسیۆنتان بوە کاندیدی عەبادی ، ئێوەی گۆڕان هەڕەشەی وەرگرتنی دەسەڵاتتان لە پارتی دەکرد کەچی ئیستا بونەتە مونافسی شاسوار .
تو موقەدەساتت ئێستا پێم بڵێ ریفراندۆم مەسخەرە بوو یا ئیوەی گۆڕانی کرد بەمەسخەرەی دەمی شاسوار کەبابچی ؟؟؟
لە کۆتاییدا ئەوەندەت پێ دەڵێم تەنها چاوەروانی هەڵبژاردنەکان بکە گەر جورئەتتان بوو بیکەن ، بزان پارتی دەتان کا بەچ مەسخەرەیەك .