سوپای توركیا گەڕەكەكانی عەفرین تۆپباران دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای توركیا بەیارمەتی میلیشیاكانی جەیشی حوری سووری، دەستی بەتۆپبارانكردنی گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان كرد.
تۆپبارانكردنی ماڵ و خەڵكی سڤیلی عەفرین هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكەی ئەمشەوی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا، كە رایگەیاندبوو ئەمشەو عەفرین داگیر دەكەن.
لای خۆیانەوە سەركردایەتی هێزەكانی عەفرین رەتیان كردبووەوە عەفرین رادەست بكەن، بەڵكو دووپاتیان كردەوە سوپای توركیا و میلیشیاكانی جەیشی حور ناتوانن بچنە نێو عەفرینەوە، كە لە دەوروبەریدا هێزێكی زۆری بەرگری هەن و نێو شاریش پڕە لە دانیشتووان.
نزیكەی دوو مانگە سوپای توركیا لەشكركێشی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.