پەیكەری جەلال تالەبانی لە كەركووك شكێندرا

دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 داگیر كرا ئەو شارە رووبەرووی تەعریب بووەتەوە, رەمزەكوردیەكان بە هەموو شێوەیەك لەو شارە قەدەخەكراون.

بە پێی زانیاریەكانی ( خواكوڕك) ئێوارەی ئەمڕِۆ پەیكەری جەلال تالەبانی لەسەر قەڵای كەركووك داندرا تەنها دوای تەنها نیو كاتژمێر هێزێكی حەشدی شەعبی چوونە سەر قەڵای كەركووك پەیكەرەكەیان لاداو پاشان شكاندیان.

سەرچاوەكەی (خواكوڕك) گوتیشی لە ئێستادا هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بە دوای ئەو كەسانەوەن كە پەیكەری جەلال تالەبانیان لە سەر قەڵای كەركووك داناوە, بە مەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانە لە شەقامەكان بازگەی سەربازیان داناوە.

شایەنی بیر خستنەوەیە لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 بە هۆی خانەتی گرووپێكی یەكێتی كەركووك و %51ی خاكی كوردستان داگیر كرا, كورد لەو ناوصە كوردستانیانە رووبەرووی زولمێكی زۆرو تەعریب بوونەتەوەوە.

Back to top button