به‌به‌ڵگه‌وه: شاره‌وانی سلێمانی به‌ده‌ست زیاده‌ڕۆیی به‌رپرسانه‌وه ده‌ناڵێنێت
خواكوڕك
ماوه‌یه‌كه شاره‌وانی سلێمانی له هه‌وڵی رێكخستنی مۆڵك و زه‌ویه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانیه و ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی شاره‌كان له‌گه‌ڵ ماسته‌رپلانی گشتی پارێزگا رێكبخاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری زیاده‌ڕۆیی به‌رپرسانی حكومی و حیزبی ئه‌و پارێزگایه، كاره‌كانیان راوه‌ستاوه.
خواكوڕك ئه‌و نوسراوه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی سكاڵا و بێزاری خۆی گه‌یاندۆته پارێزگار و دادگا و قایمقامیه‌ته‌كانی سنوری ئه‌و پارێزگایه.
به‌پێی نوسراوه‌كه كه به ژماره 2529 له 11/4/2016 ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كانی به‌كره‌جۆ و تانجه‌ڕۆ و سیته‌ك كراوه، هاتووه:
1- هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زایی و ئیداری نه‌یتوانیوه زیاده‌ڕۆكار سزای زیندانی و تاوانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت
2- وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخم بوون له‌ده‌ست گرتنی زه‌ویه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ زیاده‌ڕۆیی بكاته سه‌ریان و كڕین و فرۆشتنیان پێوه بكات.
3- هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی كوردستان هۆكارێك بووه بۆ ئه‌م بابه‌ته كه‌له پێناو به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ده‌نگێك نه‌رمی به‌رامبه‌ر زیاده‌ڕه‌وكاران بنوێنن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی نوسراویك به ژماره 272 له 26/4/2016 ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی مافی گشتی ده‌كات و دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێشتر چه‌ندین نوسرایان له‌وباره‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، هه‌روه‌ها هه‌زاران سكاڵای سزایی دژ به زێده‌ڕه‌ویه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی جوڵاندووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.