به‌ وێنه‌… بوك و زاوایه‌ك جیاوازتر له‌ هه‌موو خه‌ڵكی تر هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا

دوو لاوی چه‌مچه‌ماڵ، پاش گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ له‌ نێوانیان و ئه‌نجامدانی ئاهنگی هاوسه‌رگیرییانه‌وه‌ بڕیاریاندا، جیاوازتربن له‌ هه‌موو بوك و زاوایه‌كی تر و به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه‌ ده‌ركه‌وتن.”

له‌ ناحیه‌یی ته‌كیه‌وه‌، هێمن محه‌مه‌د كه‌ لاواێكی خوێن گه‌رم و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌ له‌ جۆڕی ڤاڵڤۆ، و دانیشتووی ناحیه‌ی ته‌کیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 13/3/2018، بڕیاری ئه‌نجامدانی هانگ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ خاتوو (دیمه‌ن عه‌بدوڵا) چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ و به‌ ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگر بووکه‌ خانی برد بۆ ئاهه‌نگه‌که‌یان له‌ ده‌ربه‌ندی بازیان و جیاوازتر له‌ هه‌موو بوك و زاوایه‌ك ده‌ركه‌وتن.

له‌و باره‌وه‌، هێمن محه‌مه‌دی زاوا به‌ چه‌ند میدیایه‌كی راگه‌یاندوه‌ له‌ باره‌ی بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری خۆی و خاتوو دیمه‌ن به‌و جۆره‌.” كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م پێمان باش بوو  که‌شتێکی جیاواز بکه‌ین له‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم شۆفێری بارهه‌ڵگرم، بڕیارماندا هه‌ر به‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌که‌ بچینه‌ ئاهه‌نگه‌که‌”.

  

Back to top button