نێچیرڤان بــــارزانی پهیامێك ئاڕاستهی سهرۆككۆماری فهڕهنسا دهكات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆککۆماری فەرەنسا دەکات و ستایشی هەوڵە تایبەتییەکانی ناوبراو دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتەری تایبهت به خۆی نووسیویەتی.”بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندییانەی خۆیان بەهێز و درێژخایەنن لەنێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان لە کارە لەپێشینەکانی منن.”
ئهوهی شیاوی باسه.” تویتەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەهات، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاندبوو.” كه پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم، ههروهها پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دهكهم بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق و چارهسهركردنی كێشهكان.”
ئهوهی شیاوی گوتن بێ.” كه رۆژی سێشەممە 13/3/2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قەدەخەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەسەر هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی هەڵگرت.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی کرد سوپاسی كرد له پایی نانی ئهم ههنگاوه بۆ ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان ههردوولا.