ئه‌م 8 یانه‌یه‌ گه‌یشتنه‌ یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شەو بەشێوەیەكی فەرمی یارییەكانی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتایی پێهات ,ناوى هه‌ر هه‌شت یانه‌كه‌ی گه‌یشتوو به‌ قۆناغی هه‌شت ئاشكرا بوو.”

بەیاری نێوان بەرشلۆنە و چێڵسی یارییەكانی قۆناغی (16) كۆتاییان پێهات و ناوی ئەو (8) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی”.

وەك لە ناوی یانەكان دەردەكەوێت ، (3) یانەی ئیسپانی و (2) یانەی ئینگلیزی و (2) یانەی ئیتاڵی یانەیەكی ئەڵمانی ركابەری دەكەن”.

هەریەكە لە یانەكانی ( ریال مەدرید ، بەرشلۆنە ، ئیشبیلیە ، مانچستەر سیتی ، لیڤەرپوول ، یوڤینتۆس ، رۆما ، بایرن میونخ) گەیشتنە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی”.

بڕیاریش وایه‌ رۆژی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ تیروپشكیان بۆ بكریت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.

Back to top button