راهێنه‌ری به‌رازیل سه‌ردانی نیماری كرد

پاش ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى و له‌ پای دڵنیابوون له‌ ته‌ندرووستى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان ،تیتى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل سه‌ردانى نیمار داسێلفا ده‌كات.”

پێگه‌ى برنابیۆ ئاشكراى كردوه‌.” كه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ جۆرى پێكانه‌كه‌ى و ماوه‌ى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ یاریگاكان تیتى ئێواره‌ی دوێنێ شوار شه‌ممه‌ 14/3 سه‌ردانى نیمارى كردووه‌ و له‌ ته‌ندروستی یاریزانه‌كه‌ی پرسیوه‌ و خۆشحاڵ بووه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی.”

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌.” كه‌ راهێنه‌رى به‌رازیل ترسى هه‌بووه‌ له‌وه‌ى نیمار بۆماوه‌یه‌كى درێژ له‌ یاریگاكان داببرێت و نه‌توانێت ته‌واو خۆى ئاماده‌ بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى سامبا له‌مۆندیالى هاوینى داهاتوو.”

Back to top button