خانمه‌ گۆرانبێژ “هێلی لــه‌ڤ” نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه.

ھێلی لەڤ، خانمە گۆرانیبێژ و بازرگانی کورد، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە و زۆرێك له‌ بیسه‌ران و هه‌وادارانی وێنه‌كه‌یان بینیوه‌.”

خانه‌ گۆڕانبێژی كورد، ھێلی لەڤ، شەوی ڕابردوو 14/3/2018، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە، وێنەکەشی لەو کاتەوە تا ئێستا، زیاتر لە 25 ھەزار لایکی بۆ ھاتووە و هه‌وادارانی سه‌رنجی خۆیان بۆی نووسیوه‌ و هه‌ریه‌كه‌ و به‌جۆرێك.”

خانمه‌ گۆرانبێژی كورد، ھێلی لەڤ، ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)ـیە، وەک 100 کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان بۆ ساڵی 2015 ھەڵبژێردراوە، ھەروەھا وەک ھونەرمەندێکی کورد بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، کلیپەکانی بینەری یەکجار زۆریان ھەبووە.

ئێستاش جگە لە کاری ھونەری، ھێلی لەڤ وەک خانمە بازرگانێک کاری خۆی دەکات، ھەروەھا سەنتەرێکی جوانکاریشی لە (ھەولێر)ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەیە و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت.” به‌رده‌وام ده‌بم له‌ كاری هونه‌ری و من هه‌میشه‌ ئاماده‌م بۆ هه‌وڵی به‌رده‌وام له‌ سه‌ر سه‌ركه‌وتنی خۆم له‌ بواره‌كه‌م.

Back to top button