خائینی 16ئۆكتۆبه‌ر، ئاراس جه‌نگی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كه‌ركووك دانی به‌ شكه‌سته‌كانیان ده‌نێت

ئاراس جه‌نگی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی دا رایگه‌یاند” بەداخەوە دوای چەند کاتژمێرێک لەدانانی پەیکەری هەڤاڵ مام جەلال لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە پەیکەرەکەی لادرا، ئەمە پێشێلکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا کراوە

ئاراس جه‌نگی كه‌ له‌ میدیاكان داوایی گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌كردوو ده‌یگووت حه‌یاتم وه‌رنه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك با تاوڵه‌یه‌ك، بكه‌ین، ده‌شلێـ”جگە لەوەی چەندین بڕیار لەماوەی ڕابردوودا پێشێل کراوە و نە ئیدارەی گەڕەکە کوردیەکان تەسلیم بە یەکێتی کرا و نە پارێزگاری کەرکوکیش”.

خائینه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆی دانی ده‌نێت به‌ شكه‌ستی خیانه‌ته‌كه‌ و ده‌شلێـ”بەڕاستی ئەمە بێ ئەمەکیە، یەکێتی بە وجودی خۆی قوربانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دا و توانی گەلەکۆمەی دابەشکردنی عێراق شکست پێ بهێنێت، بەڵام لەبەرامبەردا بەم شێوەیە چاکەی دەدرێتەوە، ئەگەر لێک تێنەگەیشتن هەیە ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ڕەفتارانە مایەی قبوڵ کردن نیە”.

شایانی باسه‌ پاش دانانی په‌یكه‌رێكی له‌ نه‌خشه‌ی عێراق كێشراوی جه‌لال تاڵه‌بانییان له‌كه‌ركووك دانا، نیو كاتژمێر پاش دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك، هه‌ره‌شه‌یان له‌یه‌كێتی كرد ئه‌گه‌ر پاش یه‌ك كاتژمێر لایی نه‌به‌ن، ئه‌وه‌ به‌خۆیان ده‌چن ده‌یشكێنن، بۆیه‌ به‌په‌له‌ یه‌كێتی لای بردوو و گوته‌بێژی پۆلیسیش ده‌ستگیركراو دوای ئه‌وه‌ ئازاد كرا”.

 
Back to top button