ئاڵا ئه‌سه‌دی: شانازی ده‌كه‌م به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق
ئاڵا تاڵه‌بانی كه ناسراوه به ئاڵا ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشووی یه‌كێتی، له‌په‌رله‌مانی عێراق له گرته ڤیدیۆیه‌ك دا باس له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه شانازی به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات به‌هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق پێناسه‌ی ده‌كات”.
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ته‌جیلی كردووه، ئاڵا ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایدهگهێنێت”بەردەوام لەگەڵ “یەکپارچەیی خاکی عێراق” دایە و ھەرواش دەمێنێتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دژایەتیکردنی ھەر ھەوڵێک بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان و هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە داوە، ھەوڵدانی بۆ پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی عێراق لەلایەن گەلی کوردستانەوە بە ”خیانەت“ ناسێندراوە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر ئەوە خیانەت بێت، من شانازیی پێوە دەکەم“.
ئاڵا ئه‌سه‌دی یه‌كێك بوو له‌و خائینانه‌ی كه له‌ناو گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دابوو كه كه‌ركووكیان راده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كردوو دوور له بریاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پاشه‌كشه‌یان كرد به به‌شێكی له‌پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و به‌مه‌ش سه‌دا 50ی خاكی كوردستانیان راده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كرده‌وه”.
ئاڵا تاڵەبانی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقدا، کە بڕیارە لە ١٢/٥/٢٠١٨ ئەنجام بدرێت، خۆی لەسەر لیستی (ھاوپەیمانیی بەغدا)ی عەرەبەکان کاندید کردووە و پێشتریش لە کەناڵێکی عێراقی رایگەیاندبوو، کە تاڵەبانییەکان لە بنەڕەتدا لە ھۆزی بەنی ئەسەدی خوارووی عێراقن و شیعەمەزھەب بوونە.