مه‌لا به‌ختیار چی گوت له‌سه‌ر لابردنی په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كه‌ركووك
پاش هه‌ره‌شه‌ی هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی له یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، له‌باره‌ی په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌وه ئه‌گه‌ر لایی نه‌به‌ن ئه‌یشكێنن و كه كه‌متر له كاتژمێرێك دانرابوو، مه‌لا به‌ختیار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” ئه‌و به‌یانییه هه‌واڵه‌كه‌ی بیستووه و رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ناو كه‌ركووك و ئیداره نائه‌منییه‌كه‌ی ناو شاره‌كه هاتووه‌ته پێشه‌وه”.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار گوتیشی”په‌یكه‌ری مام جه‌لال، وه‌كوه “ره‌مزێكی گه‌وره‌ی ئه‌وان” ده‌بێت له شوێنێك بێت، هیچ كه‌سێك نه‌توانێت “كارێكی ناپه‌سه‌ند بكات” جا له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت”.
شایانی باسه پاش لابردنی په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووكیان ده‌ستگیركردوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداری كردبوو له دانانی په‌یكه‌ری تاڵه‌بانی له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك”.