دژه تیرۆری عێراقی بۆ یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره تا كاتژمێرێكی تر لانه‌به‌ن بهئارپێچی لایده‌به‌ین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش دانانی په‌یكه‌ری تاڵه‌بانی كه له‌ناو نه‌خشه‌ی عێراقدا دروست كرابوو، له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك دانرا، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له دژی تیرۆری عێراقی په‌یوه‌ندی ده‌كات به مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌لێت، تا كاتژمێرێكی تر ئه‌م په‌یكه‌ره لانه‌به‌ن، به ئارپێچی لای ده‌به‌ین”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌شلێـ” پاش ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌موو به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌په‌له هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت كه هه‌رچی زووه په‌یكه‌ره‌كه لاببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بابه‌تی میدیایی، چونكه ئه‌گه‌ر ئارپێچی پێوه بنێن، ئه‌وه ده‌بێته بابه‌تێكی میدیایی و بۆیه نه‌یانتوانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن و به‌په‌له لایان برد”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” پاش لابردنی په‌یكه‌ره‌كه، هێزێكی دژه تیرۆری عێراقی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر مالی گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، بۆماوه‌یه زیندانی ده‌كه‌ن، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه ناوبراو به‌شداری دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كردووه”.