عەلاوی: پێویستە ھەنگاوی تر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بنرێت

“ئەیاد عەلاوی” جێگری سەرۆک کۆماری عێراق داوادەکات دوای ئاساییکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوی تر بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم بابەتە ئاڵۆزەکان بنرێت.

“عەلاوی” لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بریاری ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە: بڕیارەکە لە ئەنجامی ھەموو ئەو ھەوڵانە بووە کە لە ماوەی رابردوودا بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد دراون.

عەلاوی جەختی کردەوە کە پێویستە ھەنگاوەکانی داھاتوو بە ئاڕاستەی یەکلاییکردنەوەی بابەتی ناردنی مووچەی ھەرێم لەلایەن بەغداد و تەواوی بابەتە ئاڵۆزەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد بن.

“ئەیاد عەلاوی” ئاشکراشیکردووە، چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی پڕۆسەی سیاسی دەبێت لەعێراقدا.

Back to top button