به وێنه… مێشكی ئهم ئافرهته وهكو گۆگڵ وایه
“ماریسا مایەر” بە مێشكی گووگڵ ناسراوە. هەموو بەرنامە خزمەتگوزارییەكانی گووگڵ وەك هەواڵ، كتێب، وێنە، نەخشە و.. هتد، لەلایەن ئەو ژنەوە بەرنامەی بۆ دادەڕێژرێ و بەڕێوە دەبردرێت.”
ئەو لە پڕۆفایلەكەی خۆیدا نووسیویەتی كە ساڵی 1999 وەك یەكەم ئەندازیاری ژن لە گووگڵدا دەستبەكار بوو و هەر لەو كاتەوە وەك بەڕێوەبەری هەموو بەشە خزمەتگوزارییەكانی گووگڵ كاری كردووە.
بەهۆی هەوڵەكانی ئەو ژنەوە، زیاتر لە 100 تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری گووگڵ، بە 100 زمان پێشكەش دەكرێن و خۆی هەموویان بەڕێوە دەبات.
“ماریسا مایەر”، ئێستە مامۆستای زیاتر لە 3 هەزار قوتابیی بەشی ئەندازیاریی كۆمپیوتەرە لە زانكۆی ستانفۆرد. ئەو، لەلایەن گۆڤاری نیوزویكەوە بە یەك لەو 10 كەسایەتییانە ناسراوە كە كاریگەرییان لەسەر داهاتووی تەكنۆلۆژیای زانستی دەبێت. هەروەها گۆڤاری فورچن، ناوی خستنە نێو ریزبەندی 50 ژنی گەنجی داهاتوو. گۆڤاری بیزنس ویك، نازناوی شای بیرۆكەی گووگڵی بە “ماریسا مایەر” دا.