سه‌رۆك بارزانی: ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژى هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵڕۆژى تاوانى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه رايگه‌ياند.” كه ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژى شاری هه‌ڵه‌بجه.”
سه‌رۆك بارزانى، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، په‌يامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: “ئه‌مڕۆ له كاتێكدا كه هێشتا ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى كوردستان به‌رده‌وامن، يادى كۆمه‌ڵكوژى هه‌ڵه‌بجه دهكهينهوه، له دڵه‌وه په‌يامى هاوسۆزى بۆ ئه‌و خێزان و خۆشه‌ويستانه ده‌رده‌بڕم، كه به هۆى بۆردومانى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه شه‌هيد بوون. ئه‌و بۆنه و ياده دڵته‌زێنه له دڵ و ده‌روونماندا ده‌مێنێته‌وه”.
سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى نووسيوه: “راسته حزبى به‌عس له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه. به‌ڵام ئه‌و تاوانانه له ژێر سايهى ده‌وڵه‌تى عێراقى خاوه‌ن سه‌روه‌رى روويانداوه. هه‌ربۆيه ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له‌و كۆمه‌ڵكوژييه و پێويسته قه‌ره‌بووى بكاته‌وه”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى كيميايبارانى شارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا قه‌ره‌بووى قوربانيانى ئه‌و تاوانه نه‌كراوه‌ته‌وه.”