راهێنهری پاریس: گهر دهتانهوێت بزانن نیمار دهچێته ریال مهدرید له سهرۆكی یانهی ریال بپرسن.!
ئۆنای ئیمری راهێنهی یانهی پی ئێس جی، له بارهی رۆیشتنی نیمار بۆ ریال مهدرید به رۆژنامهنووسانی گوت.” بڕۆن له سهسرۆكی ریال بپرسن ئهو دهزانێت.”
لە لێدوانێکیدا راهێنەری یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی” ئۆنای ئێمری، بە رۆژنامەنوسانی ئامادەبووی کۆنگرەی رۆژنامەوانیەکەی پێش یاری رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە یانەی نیس، لەسەر هاتنی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید وەڵام دەداتەوەو دەڵێت لە پێرێز بپرسن.
ئۆنای ئێمری ئهوهشی پشتڕاستكردهوه.” كه من پێشتر چەندین جار وەڵامی ئەم پرسیارەم داوەتەوە، لە راستیدا من نازانم نەیمار دەچێتە ریاڵ مەدرید، ئەو پرسیارە ئاڕاستەی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بکەن، چوونکە ئەو دەیەوێت نەیمار بکڕێت.
لە کۆتایدا دەڵێت ئێمە پڕۆژەیەکی گەورەمان لە یانەی پاریس سانجێرمان هەیەو نەیماریش بەشێکە لەو پڕۆژەیە و له دوا ساتیش نازانین چی روودهدات.