ئه‌م سێ جۆره‌ میوه‌یه‌ چه‌وری ورگ ناهێڵێت.

وه‌ك ده‌زاندرێت له‌ ئێستادا زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌هۆی زۆری چه‌وری و قه‌ڵه‌وی له‌شیانه‌وه‌ ده‌ناڵێینن و زۆر رێگا تاقیده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ خۆده‌ربازكردن له‌ چه‌وری به‌ڵام به‌شێكیان بێ هوده‌یه‌، لێره‌ باس له‌ سی میوه‌ ده‌كری كه‌ زۆر گرنگن بۆ خواردن و یارمه‌تی دابه‌زینی چه‌وری ورگ و له‌شی مرۆڤ ده‌ده‌ن.”

ئه‌و سێ جۆره‌ میوه‌یه‌ش بریتین له‌:-

1-مۆز: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بەكالسیۆم ، ناهێڵێت پێكهاتە نا پێویستەكان لەجەستەدا كۆببێتەوە.

2-شاتوو:پێكهاتەی پۆلیفینۆلی و دژە ئۆكسێنەرەكانی زۆر تێدایە،دژی كۆبونەوەی چەوریە لەجەستەدا و ڕێژەی شەكری ناو خوێن جێگیر دەكات.

3-شیلك: ئەم میوەیە جگەلەوەی تامی خۆشە زۆر بەسودیشە بۆ تەندروستی ،خواردنی شیلك ئارەزوی خواردن كەمدەكاتەوە و چەوری زیادەی ناو جەستە دەسوتێنێت و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش.

Back to top button