كادیرێكی باڵای یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شەممە 24-9-2016، کادیرێكی باڵای یه‌كگرتوو و یەکێک لە “رێکخەرانی مامۆستایانی ناڕازی” لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە سلێمانی رفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار، و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و ناو ئه‌و حیزبه‌ ده‌ڵێت ئاسایشی یه‌كێتی رفاندویه‌تی.

عادل حه‌سه‌ن كادیری باڵای یه‌كگرتوو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رفێنرێت و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك نازانێت به‌ره‌و كوێ بردراوه‌، به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌ش جگه‌له‌ له‌ عادل چه‌ند مامۆستایه‌كیتر كه‌ ئه‌ندامن له‌ گرووپی “مامۆستایانی ناڕازی” رفێنراون.

له‌لایه‌كیتر لقی یه‌كگرتووی سلێمانی په‌یوه‌ندیان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ كردووه‌، له‌وه‌ڵامدا پۆلیس ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ نین و هیچ كه‌سێكیش به‌و ناوه‌ له‌لای ئه‌وان ده‌سگیرنه‌كراوه‌.

Back to top button