به‌وێنه‌: په‌لاماری شاسوار عه‌بدولواحیدیان دا له‌ چه‌مچه‌ماڵ

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ كه‌ناڵی فه‌رمی نه‌وه‌ی نوێی شاسوار عه‌بدولواحید ریكڵام بۆ كۆرێكی شاسوار عه‌بدلواحید ده‌كات، له‌ چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌مرۆ ئێواره‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌، په‌لاماری شاسوار عه‌بدلواحیدیان داو، به‌گوێره‌ی وێنه‌كان جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ شكاندووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شاسوار عه‌بدولواحید له‌لایان چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به‌گۆران هێرشی كرایه‌ سه‌ر، قایمقامی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ش ده‌لێت، شاسوار خۆی گوتوویه‌تی كه‌ هێزی ئه‌منی ناوێت و ده‌شلێـ”ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە17\3\2018 شاسوار عەبدولواحید، سیمینارێکی لەشارۆچکەی چەمچەماڵ ئەنجام داوە، بەڵام لەنێوان ئامادەبووانی ھۆڵەکەدا پشێوی دروست بووە و شاسوار عەبدولواحید، سیمێنارەکەی ڕاگرتووە و گوتار و گفتوگۆکانی وەستاندووە”.

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی” کە ئەوان ھەمیشە ھێزی ئەمنی ڕەوانەی ئەو شوێنانە دەکەن، کە کۆڕ و سیمیناری تێدا دەکرێت، بۆئەوەی ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوونەدات، بەڵام شاسوار عەبدولواحید، ڕەتی کردوەتەوە کە ئەوان ھێزی ئەمنی لەنزیک ھۆڵەکە جێگیر بکەن و گوتوویەتی” پێویستمان بەھێزی ئەمنی نییە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کە خەڵکی ئازاری شاسوار عەبدولواحید و ستافەکەی نەداوە، بەڵام زیانیان لە ئۆتۆمبێلەکەی داوە، ده‌شلێـ”بێگومان لەو کاتەدا ئێمە ھێزەکانی خۆمان ناردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە بۆئەوەی ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوونەدات”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته‌ ناو هۆڵی كۆره‌كه‌ی شاسوار و دوایی ئه‌و پشێویه‌یان دروست كردووه‌، سه‌ر به‌ ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتماننی گۆڕانه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ، به‌ناوی عه‌بدولڵا كوێخا موباره‌ك، چه‌ند كه‌سێكی ناردووه‌، وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گۆڕان گوتوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پۆرتی بشكێنێت و جارێكی تر نێته‌ چه‌مچه‌ماڵ”.

 

Back to top button