توركیا و عێراق ئاماده‌ن له‌قه‌ندیل و شنگال له په‌كه‌كه بده‌ن
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی راگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر سه‌ردانێكی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا، جبووری به حكومه‌ت و ئه‌ردۆگانی راگه‌یاندووه، كه به‌غدا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه هاوكاریی ئه‌نقه‌ره بكات”.
رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌لیم جبووری به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیابوو، ئۆفیسی راگه‌یاندنه‌كه‌ی راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌لیم جبوری بڵاو كردۆته‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دا هاتووه”سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه بابه‌تانه بووه كه باسكردنی ئه‌و پرسانه به‌لای ئه‌نقه‌ره و به‌غداوه جێگای بایه‌خن” هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی”سه‌لیم جبووری هه‌ر بوونێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له خاكی “عێراق” ره‌تده‌كاته‌وه كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه. ئاماده‌یی عێراقی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری توركیا بكات تا كۆتایی به‌و دیارده‌یه بهێنرێت”.
شایانی باسه پێشتر به‌رپرسانی توركیا و سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شنگال رایگه‌یاند كه توركیا ده‌یه‌وێت له هه‌موو شوێنێك له په‌كه‌كه بدات، هه‌روه‌ها به‌كر بۆزداغ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گوتی”گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له “باكووری عێراق” ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه پۆزه‌تیڤه و هه‌ر دوو لامان گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش”.