دوێنێ سه‌رۆك بارزانی چی له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه گوت؟
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكی دا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، په‌یامێكی بڵاو كردۆه‌وه له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتبوو”لە كاتێكدا یادی شەهیدانی هەڵەبجەی مەزلووم دەكەینەوە كە هێشتا ئێش‌و ئازارەكانی گەلی كوردستان كۆتایی نەهاتوونە و بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ”لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە دەنێرم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزینە دووپات دەكەمەوە، ئەمە برینێكە لەسەر جەستەی گەلەكەمان كە هەرگیز ساڕ‌ێژ ناكرێت”.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دڕنده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌شلێـ”دەوڵەتی عێراق دڕندانە و بە سوودوەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵەبجەی شەهید كرد، ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایده‌كانی تر دژه به‌گه‌لی كوردستان ده‌لێـ”بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.