كه‌ركووك:پاسه‌وانێكی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم و براكه‌ی له‌لایان دژه تیرۆری عێراق رفێنران
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوو برا به‌ناوه‌كانی، عومه‌ر عه‌زیز و ئاكام عه‌زیز، كه یه‌كێكیان پێشووتر پاسه‌وانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم بوو ئه‌وه‌ی تریشیان كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیه له‌كه‌ركوك، له‌لایان هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی ده‌رفێنرێن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاسه‌وانی پێشووی نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وازی له پاسه‌وانی هێنا، له‌گه‌ڵ برایه‌كی كه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌بووه، له‌لایان دژه تیرۆری عێراق رفێنراوه، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ”جگە لە ڕفاندنی ئەو دووبرایە، سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوە و بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە و تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو برایە نادیارە.
پاش فرۆشتنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م شاره له‌لایان هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌رێوه ده‌چێت، رۆژانه‌ش، تاوان و پێشهڵكاری و ته‌عریب كردن له‌م شاره رووده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر دژه تیرۆری عێراق هه‌ره‌شه‌ی له‌یه‌كێتی كرد كه تا یه‌ك كاتژمێر په‌یكه‌ری تاله‌بانی كه له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك دروست كرابوو لای نه‌به‌ن، ده‌ی شكێنێت”.