عەمید خەتاب عومەر:كەچونە دەرەوە بۆ سەیران، پارە و ئاڵتونەكانتان لەگەڵ خۆتان ببەن
بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی چونە بۆ سەیران و ئاهەنگەكان پارە و ئاڵتون و كەلوپەلە بەنرخەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن و ووتیشی: وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دەستگیرنەكراوە.
عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بۆ ڕۆژانی نەورۆز پلانی ئەمنیانمان داناوە و هاتوچۆی ترێلە و ئۆتۆمبیلەی گەورەش قەدەغەیە.
هەروەها بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە چونە دەرەوە بۆ ئاهەنگ و سەیران لەگەڵ خۆیاندا پارە و ئاڵتون و كەلوپەلە بەنرخەكانیان ببەن داواشی لەخەڵكی كەركوك كرد بەخۆشی ئاهەنگ بگێڕن و دووربكەونەوە لە كێشە.
عەمید خەتاب عومەر لەبارەی دەنگۆی دەست لەكاركێشانەوەی ووتی: دەستم لەكار نەكێشاوەتەوە بەڵام پێدەچێت مۆڵەتێك وەربگرم.