حكوومەتی عێراق هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە ناوچە كوردستانییەكان قەدەغە دەكات
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كە میلیشاكانی عێراق و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری یەكێتی, كەركووك چەند ناوچەیەكی كوردستانیان داگیركرد, جگە لە بەرێوەچوونی پرۆسەیەكی چڕی تەعریبكردن لەو ناوچانە رەمزە كوردیەكان و ئاڵای كوردستان بە هەەموو شێوەیەك قەدەخە كردووە, ئەگەر حزبەكان بەم شێوەیە بگەڕێنەوە, ئەوە وەك عێراق پێشێلی دەستووریان كردووە.
ئەمەش دوای ئەوە هاتووە، كە حكوومەتی بەغدا مەرجی هەڵنەكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگا حزبییەكان بۆ ئەو حزبە كوردییانە داناوە، كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچە كێشە لەسەرەكان، ئەمەش ناڕازیبوونی بەشێك لەلایەنەكانی لێكەوتووەتەوە و دەڵێن ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراقی جارێكی دیكە پێچەوانەی دەستورە. لەھەمانكاتیشدا كۆمەڵی ئیسلامی ئامادەیە بێ ھەڵكردنی ئاڵا بگەڕێتەوە و كامەران بابان زادە، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ دووپاتیدەكاتەوە, تەنیا كۆمەڵ و گۆڕان نین بەو شێوەیە بگەڕێنەوە، بەڵكو زۆرینە لەگەڵ گەڕانەوەیە ئیدی چ پێویست بەڕەخنە گرتن ناكات.
هەر لەبارەی ئەم بابەتەوە، محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانیش دەڵی: ھەر لایەنێك بگەڕێتەوە بەبێ ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئەوە خۆشی دەستوری پێشێڵكردووە، بۆیە بەگرنگی دەزانێت چیدی ڕێگە بەم جۆرە پێشلێكاریانە نەدرێت و ھەمووان یەك دەنگ بن.
رێگریكردن لە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سنوری ناوچە كوردسیتانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەوەندەی دیكە نیگەرانی ھاوڵاتیان و لایەنەكانی لیكەوتووەتەوە، بەوپێەی حكومەتی عێراقی بەردەوامە لە پێشلێكردنی دەستور و سڕینەوەی پێگەی كورد لەو ناوچانە.