بە هۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە رانیە 9 كەس كوژران و 11 بریندار بوون

جارێکی دیکە شەڕ لە سنووری قەزای رانیە دەستیپێکردەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، ژمارەی کوژراو و بریندارانیش بەرزبووەوە.

تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند: “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەهۆی کێشەکە چەندجارێک پێکدادان روویداوە، تائێستا 8 کەس کوژراون و زیاتر لە 10ی دیکە برینداربوونە”. بەگوتەی تەها محەممەد کوژراوەکان بریتین لە 6 پیاو، ژنێک و منداڵێک.

چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بە کوژرانی 9 کەس و برینداربوونی 20 ی دیکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئامارە پشتڕاستنەکراوەتەوە. دەشڵێن یەکێک لە کوژراوەکان پۆلیسە. هەروەها سەرچاوەیەک لە سنووری قەزای رانیە بە رووداوی گوت: “لەنێو کوژراوەکانی بنەماڵەیەک (ژن و پیاوێک، منداڵێک و باپیری منداڵەکە هەن)”.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) تاوەکو ئێستا شەڕ بەردەوامە، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەش دژەتیرۆر و هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتووەتە ناوچەکە.

نوێدەکرێتەوە….

Back to top button