به‌وێنه‌.. رووداوێكی دڵته‌زین له‌ هه‌ولێر روویدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، له‌ شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر تانكه‌رێكى بارهه‌ڵگرى سوته‌مه‌نى گڕى گرت و به‌ته‌واوى سوتا.”

بەپێی زانیارییەکان رووداوه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18/3/2018، لە نزیک شارەدێی (عەنکاوە)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، روویداوه‌ بەھۆی ڕووداوێکی ھاتۆچۆوە، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ئاگری تێبەر بووە.

هه‌ر به‌پێ زانیارییه‌كان.” ڕووداوەکە لەسەر شەقامی 120 مەتریی لە نزیک عەنکاوە بارھەڵگرێک خۆی بە تابلۆی کەنار جادەکەدا کێشاوە و بووەتە ھۆی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە جۆری لۆری”.

بەو ھۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە کەتووەتەوە و ھەتا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوەـ لەمبارەیەشەوە ھەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی ئەو رووداوە لەبەردەستدا نییە.

Back to top button