شوێنی هه‌ڵگرتنی پاره‌كانی تاڵه‌بانی ئاشكرابوو
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ئه‌وه‌ی بۆ خواكوڕك ئاشكراكرد كه‌هه‌ر یه‌كه له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ چه‌ند پاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ ده‌نگدان له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق له‌سه‌ر داوای نوری مالكی، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكێكی كوردستان شوێنی پاره‌كه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بڕی 150 هه‌زار تا 200 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانیان وه‌رگرت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌ڵێت سه‌رۆكی لیسته‌كان زیاتر له‌و رێژه‌یان وه‌رگرتووه، بۆ نموونه ئاڵا تاڵه‌بانی 350 هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته 35 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌سه‌ر حساب بانكێك وه‌ریگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت حسابه‌كه‌ی تاڵه‌بانی، ئێستا له بانكی بازرگانی عێراقی كه دوو لقی له سلێمانی و هه‌ولێر هه‌یه دانراوه، به‌ڵام نازانرێ بۆچی ته‌نها پاره‌كه‌ی ئه‌و به‌كاش وه‌رنه‌گیراوه و له رێگه‌ی حسابێكی بانكیه‌وه بڕه‌كه‌ی بۆ ته‌حویل كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتیشی، له ئێستادا زۆرێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له نێو لیسته‌كانی دیكه‌ی عێراقین، سه‌رسوڕمانی خۆیانیان نیشانداوه له پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن نوری مالكی به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كورد، و پێیوایه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ناوه‌نده عێراقیه‌كان ئه‌و پرسه ده‌نگادانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت و ره‌نگه به‌ڵگه‌ی دیكه‌ش ئاشكراببێت.