ئه‌ردۆگان: عه‌فرین له ژێر كۆنتڕۆلی ئێمه‌دایه
له باره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شاره له لایه‌ن سوپای توركیاوه، سەرۆککۆماری تورکیا ، رایگەیاند.” ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له كاتژمێر 8:37 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ عەفرین کۆنترۆڵکراوە و ئاڵای تورکیامان لە سەنتەری عەفرین هەڵکرد”.
له‌و باره‌وه، (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆککۆماری تورکیا له 103 ساڵیادی رۆژی رزگاری توركیا له چاناككاڵه گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگه‌یاند.” كه وه‌ك چۆن جه‌رابلوس و باب و ئهعزازمان ئاوه‌دانكرده‌وه عه‌فرینیش ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه ، ژێرخان و سه‌رخانی عه‌فرین ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه و باشترین خزمه‌ت بۆ عه‌فرینییه‌كان ده‌كه‌ین، له ئێستاشدا داوا لە خەڵکی عەفرین دەکەین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.
ئه‌ردۆگان زیاتر گوتی.” كه موژده‌ی سه‌ركه‌وتنتان پێ ده‌ده‌م ، ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 08:37 خولهك عه‌فرینمان كۆنترۆڵكرد ، ئاڵای توركیامان له سه‌نته‌ری عه‌فرین هه‌ڵكرد، هه‌روه‌ها چۆن له جه‌نگی رزگاریخوازی چاناككاڵه به‌جۆش و خرۆش به‌رگریمان كرد ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه به‌رگری له خاك و نیشتمانمان ده‌كه‌ین.
سەرۆککۆماری تورکیا له میانه‌ی گوتارههی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرا.” كه ویستیان له ناوخۆ هێرشی تیرۆرمان بكه‌نه سه‌ر به‌ڵام نه‌یانتوانی دواتر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان هێرشیانكرد ، گرووپه تیرۆریسته‌كان وه‌ك زنجیره‌ن. دوو ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م زنجیره‌مان شكاند و سێیه‌میش به‌ڕێوه‌یه. گرووپه تیرۆریسته‌كان و پشتیوانه‌كانیان به چه‌كی مۆدێرنه‌وه چۆكیان دادا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان”.
له‌م باره‌یه‌وه‌ی، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی یه‌په‌گه هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن شه‌ڕ به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و هه‌واڵی نێو عه‌فرین، له ئێستا هێزه‌كانی سوپای توركیا له ناوه‌ندی عه‌فرینن و ئاڵای توركیایان هه‌ڵكردوه.”