هۆكار و ناوهڕۆكی شهڕكهی دوێنێ شهوی رانیه ئاشكرا كرا.
له بارهی شهڕی دوێنێ شهوی نێوان دوو خانهواده، له رانیه، پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین وردەکاریی شەڕەكه ئاشكار دهكات و رایدهگهێنن.” تا ئێستا پێنج كهس له تهقه كهرهكان دهستگیركراوه.”
لهو بارهوه ئهمڕۆ یەکشەممە 18/3/2018، (شۆڕش ئیسماعیل) گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند.” كه پۆلیس دەستی بە لێکۆكڵینەوە کردووە و تا ئێستا 5 کەس دەستگیر کراون، له ئێستاشدا بەهۆی شەڕەکەوە، 8 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، کە ژن و منداڵێکیان تێدایە و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە 3 کەسیان پۆلیسن.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كه رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و سەرەتا بەهۆی تەقەکردن بووە لە هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵە لە بازاڕی شارەدێی حاجیاوە، کە بووە هۆی کوژرانی ئەو و برینداربوونی هاوڕێیەکی، پاش تەقەکردن لەو هاووڵاتییە.”
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئهوهشی باسكرد.ـ كه دواتر شەڕەکە گەورەتر بووە و لە گوندی کڵاوسوورانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە لە سنووری شاری رانیە دروست بووەتەوە و ئەو ژمارەی قوربانییانی لێ کەوتووەتەوە.
ئهوهی شیاوی باسه.” شهوی رابردوو بههۆی شهڕه تهقه له نێوان دوو خانهواده، زیاتر له 17 هاووڵاتی بوون به قوربانی، كه له نێویاندا ژن و منداڵ بوونی ههیه.