وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نگۆیه‌ك ره‌د ده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگۆى داخستنى نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له نێو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ڕه‌تده‌كاته‌وه، و ده‌ڵێت.” كه تەنھا نوێنەرەکەیان گۆردراوە.”
له‌و باره‌وه، (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاندوه.” كه نوێنه‌رایه‌تى جوله‌كه‌كان هاوشێوه‌ى ئایینه‌كانى دى له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه و سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” كه ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه چه‌ند كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندن باسى لێوه ده‌كه‌ن گوایه نوێنه‌رایه‌تییه‌كه داخراوه دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه لێپرسراوى نوێنه‌رایه‌تیه‌كه به‌هۆى كارێكى ئیداریهوە گۆردراوە و تا ئێستا هیچ كه‌سێكى دى له جێگه‌ى دانه‌نراوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باسی له‌وه‌شكرد.” كه ژماره‌یه‌ك جوله‌كه له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام ئامار و شوێنى نیشته‌جێبوونیان دیارى كرا‌و نییه.