دواین زانیاری له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرین
پاش ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه پاشه‌كشه‌ی كرد له سه‌نته‌ری عه‌فرین، هێزه‌كانی سوریایی ئازادی و هێزه‌كانی توركیا چوونه ناو سه‌نته‌ری عه‌فرین، به‌و هۆیه‌شه‌وه توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر عه‌فرین راگه‌یاند، به‌ڵام ساڵح موسلین رایگه‌یاند، كه پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له عه‌فرین به‌مانایی شكانیان نایه‌ت به‌ڵكو ته‌نها نه‌یانویستووه شاره‌كه له‌وه‌ی كه هه‌یه وێرانتر بێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا، رایگه‌یاند” لە سەرەتای هێرشی سوپای تورکیاوە هەتا ئەمڕۆ 1500 شەڕڤانی کورد گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رامی عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا به ماڵپه‌ری یوم السایع راگه‌یاندووه” لە ماوەی نزیک بە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 1500 شەڕڤانی کورد لە هێرش بۆ سەر عەفرین بوونەتە قوربانی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا بڵاو كراوه فه‌رمیه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده، ئاماری گشتیان له‌سه‌ر قوربانیه‌كان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، كه رێژه‌ی شه‌هیدانی سڤیل و شه‌رڤانان بڵاو نه‌كردووته‌وه، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە شەهیدبوونی زیاتر لە 300 کەس دەکەن، بەپێی سه‌رچاوه‌كانی یه‌په‌گه‌ش، لە ماوەی دوو مانگ شەڕدا نزیکەی 400 چەکداری هێز و میلیشیاکانی نزیک لە تورکیا و 44 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.