عه‌بادی تا 48 كاتژمێری تر ده‌بێت مووچه بنێرێت نه‌نێرێت بزانه چی ده‌بێت
له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ پێدانی مووچه به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی 48 كاتژمێر له‌به‌رده‌م عه‌بادیه، نه‌نێرێت ئیتر هیچ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراق جێگای متمانه نابێت، خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسه ده‌بن كه رێگایه‌كی تر تاقی بكه‌نه‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه شیرن ره‌زا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، ده‌لێـ” حەیدەر عەبادی ٤٨ کاتژمێری ماوە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، دەشڵێت” بێگومان ئەگەر ئەمجارە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەنێرێت، ھیچ متمانەیەکی نامێنێ و خۆی زەرەر دەکات و هه‌رووه‌ها ده‌شلێـ”حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنێنی ئەوەی داوە کە مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت، ھەرچەندە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەڵێنەکەی عەبادی دەکەن، بێگومان عەبادی تەنیا ٤٨ کاتژمێری ماوە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، بۆیە ئێمە جارێ چاوەڕێی ئەو کاتە دەکەین، بۆئەوەی بزانین ئەمجارە عەبادی بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات، یان بە پێچەوانەوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شلێـ”ئەوەشی خستە روو، کە ئەگەر تاوەکو ئەو ماوەیە عەبادی، مووچەی ئەو دوو وەزارەتە نەنێرێت، ئەوکاتە ھیچ متمانەیەکی نامێنێ و ئەوانیش ھەڵوێستی خۆیان دەبێ و دژی بەڵێنەکانی عەبادی بەیاننامەی ناڕەزایەتی بڵاو دەکەنەوە، ئاشکراشی کرد، کە پێشتر عەبادی، چەند بەڵێنێکی بە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان داوە، بەڵام ھیچ بەڵێنێکی جێبەجێ نەکردووە، لەگەڵ ئەوەش ئەمجارە خۆی کاتی ناردنی مووچەی دیاری کردووە، بۆیە تاڕادەیەک ئەمێدیان ھەیە کە مووچە بنێرێت، گوتیشی: ”بەڵام ئەگەر ئەمجارەش مووچە نەنێرێت، خۆی زەرەردەکات، چونکە نابێ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکات”.