ده‌نگی VOA وه‌ڵامی راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا له‌ دوو كارمه‌ندی رادیۆی ناوبراو، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ یەکێک لە ڕۆژنامەوانەکانیان لەلایەن نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا هەڕەشەی لێ نەکراوە.

ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ ناسراوه‌ به‌ (voa) راگه‌یانراوێكی له‌ باره‌ی پرسی هه‌ڕه‌شه‌كردنی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، “لە دەنگی ئەمريكا (VoA) کە بەشی کوردی یەکێکە لە بەشەكانی، ڕوونیان کردەوە کە لێکۆڵینەوەیان لە ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی کوردی کردووە و لەگەڵ ئەو دوو رۆژنامەنووسەی دەنگی ئەمريكا قسەیان کردووە کە گوایە هەڕەشەیان لێ کراوە”.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ هاتووه‌، “دوای قسەکردن لەگەڵ ئەو دوو بەڕێزە، ئەوە ڕوون بۆتەوە کە هیچ کامێکیان داوای نەکردووە نوێنەرایەتییەكەت داوای لێبوردن بکات بۆ هیچ شتێك و هیچ قسەیەكی ناڕەزایەتییشیان دەرنەبڕیوە. ئێمە بە داخەوەین لەوەی هەر بەدحاڵیبوونێك یان هەر پەرێشانییەك کە لە ئەنجامی ئەو وتارەوە ڕوویدابێت. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە هەمانە لەگەڵ ئێوە، و هیوادارین بەردەوام بین لە کارکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییەكەتان”.

Back to top button