چیمان له‌عه‌فرین بینی و له داهاتوو دا چیتر ده‌بینین
#رێكان سه‌باح
له‌سه‌ره‌تای ده‌ور و ته‌سلیم كردنی رۆژئاوایی كوردستان كه به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ” تاران و دیمه‌شق” كرا، یه‌په‌گه، 4 هه‌زار چه‌كداری به‌ناوی شه‌رڤان ره‌وانه‌ی رۆژئاوایی كوردستان كرد، ئه‌وكاته په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حزبه سیاسیه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان له‌و په‌ری خراپی دابوو، تازه ده‌ست بهدانووستاندن كرابوو، له‌نێوان حزبه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان له هه‌ولێر، موراد قه‌ره‌یلان له‌گه‌ڵ روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاوبۆچوون بوو، ئه‌وه بوو موراد قهرهیلانیان لههاوسهرۆكی كه‌جه‌كه لابرا، پاش لابردنی موراد قه‌ره‌یلان، لێدوانێكی دا ئه‌م لێدوانه له ئه‌رشیڤی میدیاكاندا هه‌یه، كه ده‌لێـ” رۆژئاوایی كوردستان به تاك هێز ناپارێزرێت، به‌مه‌ش ناكۆكی قوڵ كه‌وته نێوان ” درۆانكاڵكان و موراد قه‌ره‌یلان” سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ش دابه‌ش بوون، ده‌ست و په‌یوه‌ندیه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان له كه‌جه‌كه لابران، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه، رۆژئاوایی كوردستان بووه جێگای دڵخۆشی توركیا چونكه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی بكردایه، ئه‌وكاته دامه‌زراوه‌ی فه‌ره ره‌نگ، واقیعی رۆژئاوایی كوردستانی فه‌رز ده‌كرد، توركیا ناچار ده‌بوو، له‌گه‌ڵ واقیعی فره ره‌نگی رۆژئاوایی كوردستان مامه‌ڵه بكات، رێكه‌وتنی ” هه‌ولێر و دهۆك یه‌ك و دوو” به‌شێوه‌یه‌ك توركیایی توره كرد، كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ئه‌وكاته هات بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا بچه‌سپایه، ئێستا توركیا ئه‌و جورئه‌ته‌ی نه‌بوو، ئێرانیش به تووندی دژی رێكه‌وتنه‌كه بوو، توركیا نه‌یتوانی به‌رپێی سه‌رۆك بارزانی بگرێت، بۆیه‌ش له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال تا مه‌خموور، توركیا هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كوردستان بچراند به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاماده نه‌بوو هیچ یارمه‌تیه‌كی باشوری كوردستان بدات، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه بارزانی پێ‌داگر بوو له‌وه‌ی كه ده‌بێت رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئێران توانی په‌كه‌كه كۆنترۆڵ بكات، هه‌ره‌س به هه‌رسێ رێكه‌وتن بهێنێت، هه‌ر له‌و كاته‌دا، پرسی كورد له پرسێكی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له فه‌راغی جه‌نگه‌ڵستانی سوریادا، گۆڕا بۆ پرسێكی حزبی و گروپ و چه‌كدار و تیرۆر، واتا هه‌ر له‌و كاته‌دا، عه‌فرین و حه‌سه‌كه و كۆبانێ ته‌واوی رۆژئاوایی كوردستان كه‌وتنه ژێر مه‌ترسی داگیركاری و له داگیركاری عه‌فرینیش ناوه‌ستێت، له ئێستادا باس له‌سه‌ر كۆنترۆڵی ته‌واوی رۆژئاوایی كوردستانه، په‌كه‌كه‌ش له‌جێگای رێكه‌وتن و دانووستاندن له‌گه‌ل ته‌واوی حزبه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان، ده‌یه‌وێت میتۆدی “به‌رگری ره‌وا”، كه له خه‌نده‌قی باكوری كوردستان درێژ بۆته‌وه بۆ عه‌فرین و كۆبانێ درێژه پێ بدات، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا به‌رگری ره‌وا له چه‌كدا به‌رجه‌سته نیه، ئه‌وه‌نده له رێكه‌وتن و دانووستاندن و ئاشتهواوی ناوه‌خۆی به‌رجه‌سته‌یه، بۆیه سه‌یر نیه عه‌فرین ده‌گیرێت، چاوه‌رێی زیاتریش بن، چونكه كێشه‌كه له‌وێدا بۆته كێشه‌ی تیرۆر و حزب، توركیا له‌به‌رامبه‌ر نه‌مانی ئه‌واندا، پێناسه‌ی ده‌ستبه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك ده‌كات بۆخۆی، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بوونی توركیا به پێگه‌ی ناسنامه‌ی په‌كه‌كه ئاڵوگۆڕ ناكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه درێژه به داگیركاری ده‌درێت له داهاتوو دا به‌تایبه‌تی ” كۆبانێ و حه‌سه‌كه و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده دان..