پاش رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سوپای توركیا 10 كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی باشوری كوردستان
پاش رێكه‌وتنی نێوان توركیا و حكومه‌تی عێراق بۆ لێدان له هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) له سنوری نێوان باشوری كوردستان و باكوری كوردستان، سوپای توركیا 10 كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی باشوری كوردستان، پێشتریش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌لیم جبووری، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌لیم جبووری بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رایگه‌یاندبوو كه حكومه‌تی عێراق ته‌واو ئاماده‌یه بۆ هاوكاری توركیا بۆ لێدان له هێزه‌كانی په‌كه‌كه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، موختاری گوندی به‌رمێزه به‌ناوی ( عه‌بدولره‌زاق ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاند”ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هه‌موو رۆژێک ژماره‌ی سه‌ربازانی زیاد ده‌كات و به هەلیكۆپته‌ر دایانده‌نێت. زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر هاتووەته سنووری گونده‌كه‌مان و، ژیانمان ناخۆش بووه. ئاومان نه‌ماوه له كار و كاسبی بووین، ناتوانین بجوڵێینه‌وه، تادێت نائارامی له ناوچه‌كه زیاتر ده‌بێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”حاڵی گوندنشینانی سنووره‌كه خراپه و بێ كار ماونه‌ته‌وه، ناتوانن له ماڵه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه و له ترس و دڵه‌راوكێدان، ئەمەش جگە لەوەی بۆردوومان سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاپوور كردوون”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه، سه‌ربازانی لیوای سێی پیاده‌ی به‌تاڵیۆنی 34ی سنورپارێز و فه‌رمانده‌ی لیوای كۆماندۆیی توركیا، زیاتر له شەش كیلۆمه‌تر لە باره‌گای پاساوانانی سنووری عێراق رەتیانداوە و، له ئاسمان و زه‌ری بۆردوومان و تۆپبارانی به‌رزاییه‌كانی سنووره‌كه ده‌كه‌ن”.