حەشدی شەعبی بەرپرسێكی تری یەكێتی لە كەركووك لادا
دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی داگیركرا, كورد رووبەرووی زولمێكی زۆر بووەتەوە بە جۆرێك پرۆسەیەكی تەعریبی چڕ لە ناوچە داگیركراوەكان بەرێوە دەچێت, زۆربەی بەر پرسە كوردەكان لە پۆستە ئیداریەكان لەكارەكانیان دورخرانەوە, بەپشتبەستن بە نووسراوێكی عەبادی، وەزیری ناوخۆی عێراق، فەرمانێكی وەزاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك دەردەكات.
قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە 13/ 3/ 2018 فەرمانێكی وەزاری دەركردووە و تێیدا بڕیاری داوە، عەمید “عەلی كەمال” بە وەكالەت ، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك، دیاری بكات.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی دەست(خواكوڕك) كەوتووە, وەزیری ناوخۆی عێراق بەپشتبەستن بە نووسراوێكی حەیدەر عەبادی، سەرۆكی حكوومەتی فیدڕاڵ كە لە 28/ 2/ 2018 دەریكردووە، فەرمانەكەی دەركردووە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر، كەركووك كەوتە ژێر دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق، دواتر هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاشكرایان كرد كە گرووپێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق كردووە و بەو هۆیەوە سەدان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون و نزیكەی 200 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.