سبەی یەكەمین فڕۆكەی سعوودی لە هەولێر دەنیشێتەوە

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاری هەلگرتنی ئابلۆقەی لەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرد, بڕیارە سبەی كاتژمێر (08:00)ی بەیانی بە كاتی هەولێری پایتەخت، یەكەمین گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت.

لەو بارەیەوە، محەممەد غەفور خۆشناو، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای خۆشناو و بریكاری كۆمپانیای فلای ناسی سعودی رایگەیاند، سبەی یەكەمین گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و شاری جددەی عەرەبستانی سعودییە ئەنجامدەدرێت.

گوتیشی: “گەشتەكە جگە لە عەمرەكاران، گەشتیارانیش دەگوازێتەوە سعودییە و دەتوانرێت لە رێگەی هێڵەكەوە بە ترانزێت لە فڕۆكەخانەی جددەوە گەشتی هەموو وڵاتانی جیهان بكرێت”.

كۆمپانیای فلای ناس كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی تایبەتی سعودییە و خاوەنی 29 فڕۆكەی نەفەرهەڵگرە و گەشتەكانی بۆ زیاتر لە 70 فڕۆكەخانەی جیهانی ئەنجام دەدات.

Back to top button