پەرلەمانتارێکی بەغداد: بڕیارەکەی فوئاد مەعسووم هیچ قیمەتی نییە.
دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی یاسای بودجەی عێراقی بۆ پارلەمان،پارلەمانتارێکی لیستی دەوڵەتی یاسا ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری عێراق بە نایاسایی و بێ ئەرزش ناو دەبات.
کامیل زەیدی پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکی حزبەکەیانە ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵوێستی مەعسووم بۆ خۆ نواندنە لای سەرکردەکانی کورد و بڕیاری لەو جۆرەش بایەخی نییە،دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق بزانێت ئەو دەسەڵاتی کاری لەو جۆرەی نییە.
بودجەی عێراق لە پارلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی شیعەو سوننەکان وبێ ڕەچاوکردنی مافی کورد تێپەڕ بوو ئەوەش ناڕەزایی لیستە کوردیەکانی لێکەوتەوە.