بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی دەستی لەكار كێشایەوە
دوای ئەوەی چەند كادرو بەر پرسێكی یەكێتی دەستیان لە كار كێشایەوە كە دوو مانگ بەر لە ئێستا جێگری مەلبەندی خورماتووی یەكێتی بوو لە ئێستاشدا ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی دەستی لەكار كێشایەوە.
دیار موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بڵاوكردووەتەوە و لە لە بەشێكیدا هاتووە” ئەنجومەنی ناوەند لەلایەن سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی زۆر پشتگوێخرا و بێ كاریگەر كرا لە چەند بڕیار و دیدی كادیرانی پێشكەوتووی ئەنجومەنی ناوەند و هەموو بڕیارە ڕاست و دروستەكانی ئەنجومەنی ناوەند كرا بە قوربانی بەرژەوەندی تەسكی تایبەتی هەندێ كەسی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و یەكێتی و كوردیان برد بەرەو هەڵدێری كاكی بە كاكی و هیچ ڕێزێكیان بۆ بڕیارەكانی ئەنجومەن نەگرت”.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەشڵێ” من ناتوانم لە ئۆرگانێك كار بكەم بەدەستی ئەنقەست و بە بڕیاڕی هەندێ بێ كاریگەر بكرێ و ئەنجومەنی ناوەند كە خۆشەویستی كادر و لایەنگر و هەوادار و دەنگدەرانی یەكێتیی بوو توشی شكستێكی بێ وێنەی بكەن و هەموو ئەو متمانە و هیواو ئاواتانە لە گۆڕ بنێن و من پێموایە بە پلانی وڵاتانی دوژمن پلانەكانیان لە ناوخۆی یەكێتی جێبەجێ كرد و یەكێتی و خوێنی شەهیدانیان كرد بە قوربانی ئارەزوو و بەرژەوەندیە تایبەتییەكانی خۆیان و كوردیش بێچارەتر لە جاران”.