عه‌بادی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له باره‌ی پێدانی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە خەرجدەکات، پرۆسەی وردبینیش بەردەوامدەبێت”.
له‌و باره‌وه، ئێوارەی دوێنێ (سه‌عد حەدیسى) گوته‌بێژى فه‌رمى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگەیاند: “له دوو رۆژى داهاتوودا (دووشەممە و سێشەممە) مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى پەروەردە و ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه دابه‌شده‌كرێت”.
پاشان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پارەکەی بەغدا و چۆنییەتی دابەشکردنی بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی رایگەیاند، حکومەتی عێراق 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، پارەکە بۆ هەموو وەزارەتەکان نێردراوە بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیشەوە، نەک تەنیا بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی روونیکردەوە کە رۆژانی دووشەممه و سێشەممەی ئەم هەفتەیە، جگه له مووچەى وەزارەتەكانى پەروەردە، تەندروستى، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهيدان و كەسوكارى شەهيدان و ئەنفالكراوان، زيندانيیانى سياسى، دارايى و رەگەزنامە دابەشدەکات، دواى نەورۆزیش مووچەی تەواوى وەزارەتەكانى دیکە دابەشدەكات.