له باره‌ی ماته‌مینی بۆ شاری عه‌فرین حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، له لایه‌ن سوپایی توركیاوه داگیركرا و خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و زۆرێكیان كه‌وتنه به‌ر ره‌حمه‌تی تۆپ و بۆمبارانی فرۆكه‌ی توركیا، پارێزگاری سلێمانی سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند، به‌سه‌ربه‌خۆیی، و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و باره‌وه ده‌ڵێت.” پارێزگاكان بۆیان نیه به‌بێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ماته‌مینی رابگه‌ێنن.”
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:-
ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین: له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
18/3/2018