پشووی رۆژانی جهژنی نــــــهورۆز راگهیاندرا.
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له بارهی پشووهكانی جهژنی نهورۆز روونكردنهوه دهدات و رایدهگهێنێت.” كه بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، چەند ڕۆژێک کراوەتە پشووی فەرمی.”
لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، (سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نەورۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکڕای ھاووڵاتییانی کوردستانی خۆشەویست دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان”.
گوتهبێژی حكومهت ئهوهشی ئاشكرا كردووه: “بەم بۆنەیەشەوە بە ھاووڵاتییانی بەڕێزی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین، کە پشووی جەژنی نەورۆز لە ڕۆژی سێشەمە 20/3/2018 دەست پێ دەکات و رۆژانی 21 و 22 و 23ی مانگیش دەبنە پشووی فەرمی، رۆژی 25ی 3 دەوامی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە”.