ریال مهدریــــــــد نیودهرزهن گۆڵی له گیرۆنا كرد.
لەیارییەكانی گەڕی (29)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی گیرۆنای كەتەلۆنی و ریال مەدریدی مەدریدی لەخاكی سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە”.
لەیارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دوو ئامانج ئامادەبوو ، یەكەمیان بۆ ئەوەی گۆڵ لە گیرۆنا بكات كە تا ئێستا یارییەكەی دوێنێ گۆڵی لێنەكردبوو ، دووەمیان دانەوەی قەرزەكەبوو كە لەیاری چوون سەركەوتنیان تۆماركردبوو”.
لەخولەكی (11) كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەرگای گۆڵەكانی بۆ ریال مەدرید كردەوە ، بەڵام لەخولەكی (29) كریستیان ستوانی ئەنجامەكەی بۆ گیرۆنا یەكسانكردەوە ، لەگێمی دووەم و لە خولەكی (47) كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید تۆماركرد ، لەخولەكی (59) لوكاس ڤاسكوێز ئەنجامەكەی بۆ یانەی ریال مەدرید دڵنیاكرد ، ئەگەرچی كریستیان ستوانی لەخولەكی (67) گۆڵی دووەمی بۆ گیرۆنا تۆماركرد ، بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە هاتریك وەڵامی دایەوە و گاریس بێلیش ئەنجامەكەی بۆ گیرۆنا قورستركرد ، دوو گۆڵ كەوتنە دواین كاتەكانی یاری ، خوانپی لۆپێز گۆڵی سێیەمی گیرۆنای تۆماركرد ، بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی چوارەمی خۆی كە سوپەر هاتریكبوو تۆماركرد و ریال مەدریدیشی كردە خاوەن نیو دەرزەن گۆڵ”.
بەم ئەنجامەش كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا بە تۆماركردنی (22) گۆڵ بەجیاوازی (3) گۆڵ لەدوای لیۆنێل مێسی دێت”.
هەرچی تیپەكەیەی زێدانە ئێستا بە كۆكردنەوەی (60) خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندیان گرتووە و بەجیاوازی (4) خاڵ لە ئەتلەتیكۆ مەدرید دوورن ، بەجیاوازی (15) خاڵیش لەدوای یانەی بەرشلۆنە پێشەنگ دێن”.
س.ك