به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌نها چاوه‌ڕێی كاته‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا.

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (29)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای كامپ نو رووبەرووی یەكتربوونەوە”.

لەیارییەكەدا كە بۆ ئەرنیستۆ ڤالڤێردی تامێكی جیاوازی هەبوو ، چونكە رووبەرووی یانەی پێشووەكەی خۆی بوویەوە ، بەرشلۆنە توانی بە ئەنجامی (2 – 0) یارییەكە بباتەوە”.

لەخولەكی (8) پاكۆ ئەلكاسێر دەرگای گۆڵەكانی بۆ یانەی بەرشلۆنە كردەوە و یانە كەتەلۆنییەكەی پێشخست ، لەخولەكی (30) لیۆنێل مێسی وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی واژۆی خۆی لەیارییەكە كرد و گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بۆ (75) خاڵ بەرزكردەوە و سوودی لە دۆراندنی ئەتلەتیكۆ مەدرید وەرگرت و بەجیاوازی (11) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت و دوو هەنگاوی دیكە لە نازناوی ئەم وەرزەی لا لیگا نزیكبوویەوە”.

س.ك

Back to top button