به‌ وێنه‌.. له‌ عه‌فرین سوپای و توركیا و میللیشیاكان تاڵانی و دزییان ده‌ستیپێكرد.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌، سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریا، شاری عه‌فرینیان له‌ رۆژئاوای كوردستان داگیركرد و كووشتار و كاولكاریان ئه‌نجامدا، له‌ ئێستادا تاڵانكردن و دزی له‌و شاره‌ ده‌ستیپێكرد.”

پاش داگیركردنی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ تورکیا ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵ و دووكان و بازاڕه‌كانی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی “سوپای سووریای ئازاد” تاڵان كراوون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی كه‌ به‌ جێگه‌ی باوه‌ڕ ناویبردووه‌، ده‌ڵێت: “چه‌كداره‌كانی ناو “ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون”ی توركیا ده‌ستیان به‌ دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه‌ كردووه‌”.
په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس، میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریایان بینیووه‌ كه‌ ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كه‌لوپه‌ل و خۆراك و كاڵای دیكه‌یان دزیووه‌ و ماڵ و چێشتخانه‌ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانیان تاڵان كردووه‌ و به‌ ئۆتۆمبێل گواستوویانه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری عه‌فرین.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كداره‌كان یه‌كێك له‌ ماركێته‌كانیان سووتاندووه‌ و په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ريان تێكشكاندووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سیمبوله‌كانی گه‌لی كورد.

 

Back to top button